لە ناحیەى گردەسێنى قەزاى ئاکرێ، ژنێک لە تۆڵەى کوشتنى باوکیدا بە چوار فیشەک و لەناو فەرمانگەیەکى حکومییدا کەسێکى بریندار کرد.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی شوباتی 2024، لەنێو فەرمانگەی باری شارستانیی ناحیەی گردەسێن لە قەزای ئاکرێ، ژنێک بە چەند گولـلەیەک پیاوێکی بریندارکرد، بەگویرەی زانیارییەکان ئەو کەسە پێشتر باوکی کوشتووە.
هەروەها باوکی ئەو ژنەی ئەمڕۆ تەقەی کردووە، پێشتر لەلایەن ئامۆزایەکییەوە کوژراوە و ئەویش ئەمڕۆ وەک تۆڵەسەندنەوە ئەو کەسەی بریندار کردووە و دواتریش لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.