وەزیری دارایی عێراق: لە بەرژەوەندیی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بڕیاریاندا
  2024-02-26       342       

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە بەرژەوەندیی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بڕیاریانداوە.

لە دەستپێکى کۆبونەوەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق و تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراقدا، نەرمین مەعروف ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە وەزیرى دارایی عێراقی پرسی کەى شایستە داراییەکانى هەرێم دەنێرێت؟ لە وەڵامدا وەزیرى دارایی وتى: هەموو شتێکمان تەواو کردووە و بڕیارەکانمان لە بەرژەوەندى هەرێمى کوردستانە و پێویستە ئەوانیش هاوکارمان بن.

لە ئێستادا، ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌. 

لە کۆبونەوەکەدا پرسی چۆنێتى جێبەجێکردنى بڕیارى دادگاى فیدراڵى بۆ دابەشکردنى موچەى موچەخۆرانى هەرێم لەلایەن بانکە حکومییەکانى عیراقەوە گفتوگۆى لەسەر دەکرێت.

ڕۆژى ٢١ى ئەم مانگە، دادگای باڵاى فیدراڵی حکومەتى عێراقی پابەندكرد موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخاتەسەر بانكە فیدراڵیەكان‌و خەرجیشی بكات و هەروەها، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی پابەندکرد، ڕێگە بەچاودێری دارایی عێراق بکات وردبینی بکات.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×