هەپەگە: ئەو شوێنەی هێزە عێراقییەكانی بۆ هاتون، هێڵی سنوری نییە
  2024-02-26       1078       

هەپەگە هۆشداری دەداتە ئەو هێزە عێراقییانەی كە بەناوی "هێزی سنور" لەم دواییانەدا رەوانەی ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین كراون و دەڵێت، ئەو شوێنەی هێزە عێراقییەكانی بۆ هاتون، هێڵی سنوری نییە.

ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەم ڕۆژانەی دواییدا هێزەکانی عێراق بەناوی '‌هێزی سنور' هێنراونەتە هەندێک گۆڕەپانی ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین، لە هەرێمەکانی پاراساتنی میدییان کە شەڕکردن تێیاندا قورسە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەو جێگایانەی کە هێزە عێراقییەکان هەوڵی پێگەیشتنی دەدەن، چەندین کیلۆمەتر دورن لە سنوری فەرمی دەوڵەتی عێراق و دەوڵەتی تورکیاوەو لە ناو باشوری کوردستاندان. لە ئێستادا شەڕێکی قورس ڕودەدات لە نێوان گەریلا و سوپای داگیرکەری تورک."

هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە"ئێمە لە دژی هێزی عێراقی نین کە بۆ پارستنی سنور بن، بەڵام ئەو جێگایەی کە بۆی هاتون هێڵی سنوری نییە. بۆیە لەو جموجوڵانە تێدەگەین کە هەندێک هێزن خەریکی هەندێ یاریکردنن. باشتر دەبێت کە هێزەکانی عێراق ئەم ڕاستییە بزانن و ئاگاداری شەڕبن لەو گۆڕەپانانەداو بەپێی ئەوە بجوڵێنەوە."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سودانی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر زانیاری ئاشکرادەکات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×