شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی، لەسەرەتای ئەم مانگەدا به چوار نوسراوی جیاواز، چوار به‌رپرسی بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی دیاریكرد.
ئاوێنە: هەر چوار نوسراوەكە كە ئیمزای شێخ جەعفەر شێخ مستەفا-یان لەسەرە، رۆژی 1ی شوباتی ئەمساڵ دەركراون.
ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك به‌رپرس له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دانراون، بریتین له:
1-ئاوات مسته‌فا حه‌مه‌ڕه‌ش وه‌كو لێپرسراوی نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان (جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) و هاوكات وه‌كو لێپرسراوی كارگێڕی و دارایی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی.
2-مو‌سا ره‌ئوف كاكه حه‌مه وه‌كو راوێژكاری لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له نوسینگه‌ی (جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا).
3-سمكۆ ئه‌سعه‌د ئه‌دهه‌م وه‌كو به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی.
4-سوبحی محه‌مه‌د ره‌شید "حاكم سوبحی" وه‌كو به‌رپرسی به‌شی یاسا له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.