بەرپرسێكی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم: دروستکردنی کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران ساڵێکی پێویستە
  2024-02-26       527       

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دروستکردن و دەرهێنانی کارتی بانکی بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کارێکی ئاسان نییە و رەنگە زیاتر لە ساڵێکی پێویست بێت بۆ ئەوەی هەمو فەرمانبەران کارتی بانکییان بۆ دەربکرێت.

 ئاوێنە: محەمەد زراری، بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، بە روداوی وت"دروستکردن و دەرهێنانی کارتی بانکی بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کارێکی ئاسان نییە و رەنگە زیاتر لە ساڵێکی پێویست بێت بۆ ئەوەی هەمو فەرمانبەران کارتی بانکییان بۆ دەربکرێت."

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی ھەرێمی کوردستان نمونەی بە پرۆژەی "هەژماری من" هێنایەوە و گوتی: "تاوەکو ئێستا لە پڕۆژەی هەژماری من نزیکەی 200 هەزار کەس تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش نزیکەی 100 هەزاریان کارتەکەیان وەرگرتوەتەوە لە کاتێکدا ئەو پڕۆژەیە ماوەیەکی زۆرە دەستیپێکردوە."

لەبارەی ئەو شاندەی چاودێری دارایی عێراق کە لە هەولێرە، بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی ھەرێمی کوردستان وتی: "شاندەکە لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی لە داهات و خەرجیی شەش مانگی دوەمی ساڵی رابردو دەکات. وردبینییەکەش نزیکەی هەفتەیەکی پێویستە".

 بە وتەی محەمەد زراری، وردبینییەکە بۆ زانینی خەرجی و داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا، خەرجی و داهاتەکان رونەو هیچ گرفتێکی نییە و چاودێری دارایی دەستی بە هەمو دیکۆمێنتەکان گەیشتوە، ئەوەی لە وردبینییەکە دەکرێت تەنیا نوسینی تێبینییە، چونکە ئەوەی هەیە رویداوە و خەرجییەکان کراوە و ئەو خەرجییانەی کراوە خەرجی راستەقینە بوە.

ئەمڕۆ 26/2/2024 کۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەچو. وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، دەبێت تەواوی موچەخۆران هەژماری بانکیی بکەنەوە، ئەگەرنا موچەی مانگی ئاداریان بۆ خەرج ناکرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی و بەشداربوی کۆبونەوەکە وتی: "موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت لەو شارانەی ئەو بانکانەی عێراقی تێدان هەژماری بانکیی بکەنەوە. بۆ نمونە؛ بچنە لقەکانی بەغدا، یان هەر پارێزگایەکی دیکەی عێراق کە ئەو بانکانەی تێدان، چونکە لە هەرێمی کوردستان هیچ لقێکیان نییە. بەڵام دواتر دەتوانن داوا بکەن موچەکەیان لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان وەربگرن، بۆ ئەوەش بانکە عێراقییەکە راستەوخۆ رەوانەی دەکات بۆ سەر بانکێکی کوردستان بۆیان."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×