لە زاخۆ قوبابییەكی 16 ساڵان لەلایەن هاوڕێیەكییەوە بەچەقۆ كوژرا
  2024-02-26       295       
وێنەی ئەو قوتابییەی كە لەلایەن هاوڕێكەیەوە كوژرا

پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، شەڕ لەنێوان دو مێردمنداڵدا لە گەڕەكی عەباسیكێ لە زاخۆ رویداوە، یەكێكیان بەچەقۆ ئەویدیكەیانی كوشتوە.

ئاوێنە: پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 4:30 خولەكی ئێوارە ئەمڕۆ دوشەممە، شەڕ لەنێوان دو مێردمنداڵدا لە گەڕەكی عەباسیكێی زاخۆ رویداوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، یەكێك لە مێردمنداڵەكان بەناوی (ر. س. م.) بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر مێردمنداڵەكەی دیكە بەناوی (ا. ر. ن.) تەمەن 16 ساڵان و دو چەقۆی لێداوەو لە ئەنجامدانی گیانی لەدەستداوە.

تەرمی كوژراوەكە بەپێی قسەی پۆلیس بۆ پزیشكی دادی لە زاخۆ گوازراوەتەوەو هەروەها دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبارەكە دەركردوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسەی كوژراوە ناوی ئەحمەد رێكان بوەو قوتابی بوەو لەگەڵ هاوڕێیەكی خۆی بۆتە شەڕییان.

قوتابییەكی هاوپۆلی كوژاوەكەو تۆمەتبارەكە بە پێگەیەكی لۆكاڵی وتوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوای كۆتاییهاتنی دەوامی قوتابخانە، ئەحمەد و هاوڕێكەی لە قوتابخانە هاتنە درەوەو لە بەردەم قوتابخانە شەڕ جنێو لەنێوانیاندا دروست بو و دەستبەجێ هاوڕێكەی ئەحمەد چۆتە ماڵەوەو چەقۆیەكی لەگەڵ خۆی هێناوەو هێرشی كردۆتە سەر ئەحمەدو چەند چەقۆیەكی لێداوەو هەڵاتوە.

بەقسەی ئەو هاوپۆلەیان، دوای روداوەكە دەستبەجێ ئەحمەد بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوەو لەوێ گیانی لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×