ناوەڕۆكی كۆبونەوەی مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا
  2024-02-26       564       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبونەوە. لە كۆبونەوەكەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەردەوامی پشتیوانییەكانی وڵاتەكەی بۆ حكومەتی هەرێم دوپاتكردۆتەوەو هەروەها باسی لە گرنگی یەكڕیزی كورد كردوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە كۆبونەوەكەدا ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتویەتی، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هاوبەشییەكی دورودرێژی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە، ئەوەش هاوبەشییەكە كە بەر لە هەر شتێك لە بەها هاوبەشەكان و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و هەروەها مێژوی هاوبەشی پێكەوە قوربانیدانماندا، جێگیربوەو ئەوەش شتێكی كە بەجددی وەریدەگرین و بۆ من مانایەكی زۆری هەیە.

ئەنتۆنی بلینكن جەختی لە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان كردۆتەوە و ئاماژەی بەوەشداوە، لە زۆر روەوە ئەم پەیوەندییە بۆ ئێمە ناوازەیە لە ناوچەكەداو ئەم پەیوەندییە بەرز دەنرخێنین.

ئەوەشی وتوە، حكومەتی هەرێم هاوبەشێكی گرنگ بوە بۆ سەقامگیری لەناوچەكەو بۆ وەبەرهێنانی ئەمریكاو ئەوەش گرنگە، چەند قۆناغێكی زۆرمان پێكەوە بەڕێكردوەو شان بەشانی یەك بوین لە قورسترین دۆخەكاندا. ئەم قۆناغەش ئاڵنگاریی خۆی هەیە، بەڵام گرنگە پێكەوە توانای روبەڕوبونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەمان هەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتوشیەتی، پێموایە بۆ سەركەوتنی دۆستایەتی و هاوبەشییەكەمان، یەكڕیزی نێوان كورد گرنگە و هەروەها جەختكردنەوە لەسەر ئەوە گرنگە كە هەمو كورد، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، تا ئەو شوێنەی مومكینە پێكەوە كاربكەن. چاوم لەوەیە گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتەش بكەین.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبونەوەكەدا مەسرور بارزانی وتویەتی، "ئێمە دۆست و هاوبەشی باشین، ئێمە زۆر شانازی بەوەوە دەكەین كە بڵێین هاوپەیمانی ئەمریكاین. ئێمە بە كاتی زۆر سەختدا تێپەڕیون و زۆر سوپاسی ئەو پشتیوانییانە دەكەین كە هەمیشە ئەمریكا پێشكەش بە گەلەكەمانی كردوە. لە ئێستادا روبەڕوی هەندێك ئاڵنگاری نوێ دەبینەوە لە ناوچەكەدا. چاوم لەوەیە كە لە گفتوگۆكانماندا باس لە پێشهاتەكانی ناوچەكەو عێراق بكەین و بەتایبەت باس لە پەیوەندییە دوقۆڵییەكانمان لەگەڵ ئەمریكا بكەین."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سودانی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر زانیاری ئاشکرادەکات
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×