كۆڵبەرێك لە سنوری بانە بەتەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا
  2024-02-26       255       

رێكخراوی هەنگاو رایگەیاند، ئەمشەو دوشەممە، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی سەید جەعفەر فەرەجی، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

ئاوێنە: رێكخراوەكە لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە، سەید جەعفەر فەرەجی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی دەورە قەڵای شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوری هەنگەژاڵی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

سەید جەعفەر فەرەجی تەمەن 42 ساڵ، خێزاندار و باوکی دو منداڵ بوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ هەنگاو، تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە ئێستادا بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.

بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2023دا 22 کۆڵبەر لە سنورەکانی شاری بانە کوژراون و 116 کۆڵبەریش بریندار بون.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×