مەسرور بارزانی ناوەڕۆکی سێ کۆبوونەوەی لە ئەمریکا ئاشکرا کرد
  2024-02-27       204       

دوای دیدارەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن لەگەڵ سێ بەرپرسی دیکەی ئەمریکا کۆبووەوە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و پێشخستنی کەرتی وزەش یەکێک بوون لە تەوەرەکانی گفتوگۆکان.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە واشنتۆن لە سێ کۆبوونەوەی جیادا، لەگەڵ هەر یەک لە بەڕێزان باربارا ليف، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزيك، عەزرا زییا، بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ هەروەها جیۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ سەرچاوەکانی وزە کۆبووینەوە.

مەسرور بارزانی وتیشی لە کۆبوونەوەکاندا، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، هەروەها دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێممان تاوتوێ کرد.

دوێنێش سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و تێیدا چەندین تەوەری جێی بایەخی هاوبەش و پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرد.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد وەک هاوبەشێکی جێی بایەخی ئەمریکا، جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوبەشیمان لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش، بەرژەوەندیی هاوبەش و پێکەوە قوربانیدانی هاوبەش بنیاتنراوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانیشی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی عێراقدا دەربڕی.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ئەمریکای لە هەرێمی کوردستان کرد و دووپاتی کردەوە کە وەک هاوبەشێکی ئەمریکا، پێكەوە چەندین قۆناغی سەختمان تێپەڕاندوون و بە هیواین بە یەکەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە نوێیەکان ببینەوە.

پاراستنی ئاسایشیی هەرێمی کوردستان، چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە و داببینکردنی شایستە دارایی و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کورستان و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێم و پاراستنی مافی پيکهاتەکانی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیاکان لە دەڤەرەکە، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەمان بوون.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، هاوڕابووبووین لەسەر ئەوەی کە بڕیاڕەکانی دادگای فیدراڵی و هەنگاوەکانی دژی هەرێم و سیستەمی فیدراڵی لە عێراق ، مایەی نیگەرانین و پێویستە ڕێز لە قەوارەی دەستووری هەرێم و سیستەمی فیدراڵی و بنەما دیموکراتییەکان لە عێراق بگیرێت.

وتیشی: هەردوولا جەختمان لەوە کردەوە کە پێویستە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، بەشە بودجەی خۆی پێ بگات.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سودانی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر زانیاری ئاشکرادەکات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×