بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک لەسەر دانانی پارێزگارێکی سەربەخۆ بۆ کەرکوك هاتەدەنگ
  2024-02-27       215       


بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک دەڵێت هەموو لایەنە براوەکانی کەرکووک پڕۆژە ئامادە دەکەن و سێی مانگی داهاتوو، گفتوگۆ لەبارەیانەوە دەکرێت، "یەکێک لە پڕۆژەکان بۆ بەڕێوەبردنی کەرکووک دیاریدەکرێت"، دەشڵێت: دانانی پارێزگاری بێلایەن بۆ کاتی خۆی گونجاو بوو، نەوەک ئێستا.
 
رەوەند مەلا مەحموود، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان  لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: لێکتێگەیشتن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک هەیە، سێی مانگی داهاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پڕۆژانەی ئامادە دەکرێن، دەکرێت.
 
لەبارەی دانانی کوردێکی بێلایەن وەک پارێزگاری کەرکووک، وەک هەندێک لایەن باسی دەکەن، رەوەند مەلا مەحموود، دەڵێت "هەموو لایەنەکان هەوڵی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەدەن، بیرۆکەی دانانی پارێزگاری بێلایەن بۆ ساڵی 2003 دەگەڕێتەوە، ئەو بیرۆکەیە بۆ کاتی خۆی گونجاو بوو نەوەک ئێستا، ئێستا پێکهاتەکانی دیکە ئامادەییان هەیە".
 
بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک، دەڵێت، هەر لە سەرەتاوە رایانگەیاندووە ئامادەی دانوستاندنن لەگەڵ هەموو لایەنەکان و لە حکومەتی خۆجێی داهاتووی کەرکووک، پێویستە هەموو لایەنەکان بەشدار بن.
 
رەوەند مەلا مەحموود پێیوایە پۆستی پارێزگاری کەرکووک "دەبێت گفتوگۆی زیاتری لەبارەوە بکرێت." جەختیش دەکاتەوە لەوەی بڕیارە هەر لایەنێک، پڕۆژەیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک پێشکەشبکات و دوای گفتوگۆ لەبارەیانەوە، یەکێکیان پەسند بکرێت."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×