دارا سێكانیانی: حكومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی 2 نەنێرێت ڕوبەروی شتی خراپتر دەبێتەوە
  2024-03-01       648       

دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێم بەزویی لیستی موچەی مانگی شوبات بنێرێت، ئەگەرنا روبەروی شتی خراپتر دەبێتەوە.

ئاوێنە: دارا سێكانیانی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتو لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لەلێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی حزبەكەی وتی، دوای ناردنی داتا و لیستی موچە لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ بەغدا، پارە بۆ موچەی مانگی (شوبات)ی ئەمساڵ دەنێردرێت.

وتیشی، هەرچەندە مانگەكانی رابردو بەقەرز و بەبڕیاری حكومەتی عێراق، پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێم رەوانە دەكرا، بەڵام دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی كە تێیدا هاتوە، هەرێمی كوردستان هەژماری بانكی لەڕێگەی بانكە فیدڕاڵییەكانەوە بۆ موچەخۆرانی هەرێم دروستبكات، میكانیزمی نوێ دەگیرێتەبەر، بۆیە ئەگەر هەرێم نیازپاكی نیشانبدات، هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران دروستدەكرێت و، كیشەی موچە چارەسەر دەكرێت.

هەر لە درێژەی وتەكانیدا دارا سێكانیانی، ئاماژەی بەوە كرد، پێویستە هەرێم بەزویی لیستی موچەی مانگی (شوبات) بنێرێت، ئەگەرنا روبەروی شتی خراپتر دەبێتەوە، چونكە هیچ بوارێك نییە و قورسە بوترێت بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێناكات.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×