وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە کاتی چوونیان بۆ سەیران نزیکی سەنگەرەکانیان نەکەونەوە و تەقە نەکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان ئاماژەی بەوەکرد:" له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی به‌هار و ده‌ستپێكردنی کاتی گه‌شت و سه‌یران، خه‌ڵكێكی زۆر روو له ناوچه‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چوغ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی تر دەكه‌ن، كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، بۆیە پێویستە خۆیان بە دوورن بگرن لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە ".
١- به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قه كردن قه‌ده‌غه‌یه به‌تایبه‌ت له‌و سنورانه‌ی كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه.
٢- بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش پێویسته سه‌یرانكار له سنوری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه وهێزه چه‌كداره‌كان نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.
٣- ده‌بێ هه‌مومان به یه‌كه‌وه پارێزگاری له ژینگه بكه‌ین, بۆیه بڕینی دار و ڕاوكردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
٤- پێویسته هاووڵاتیان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ژینگه‌پارێزی بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌م ئه‌ركی نیشتیمانیه‌داو، شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان به‌جێنه‌هێڵن.
٥- پاراستنی پاك‌و خاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڕووباره‌كان ئه‌ركی نیشتیمانی هه‌موو لایه‌كه بۆیه ده‌بێ بیانپارێزین.