پێدانی پارەی كارەبا و باج و سووتەمەنی بوو بە كارتی ئەلیكترۆنی
  2024-03-01       249       

بانكی ناوەندی بڕیاریدا لەئەمڕۆوە پێدانی سەرجەم باج و ڕوسوماتەكان و پارەی سووتەمەنی و كارەبا و گومرگ بكاتە كارتی ئەلیكترۆنی بانكیی و بڕی عمولەی دیاری كرد، كە بۆ هەر جارێك 1% دەبێت بە مەرجێك لە 50 هەزار بۆ كەرتی تایبەت و 10 هەزار بۆ كەرتی گشتی زیاتر نەبێت.

ئاوێنه‌: بانکی ناوەندی عێراق لە گشتاندنێكدا سەبارەت بە پارەدانی ئەلیكترۆنی ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژی ۱ـی ئازارەوە سەرجەم مامەڵەکانی باج و گومرگ و کارەبا و سوتەمەنی و قەرز بەشێوەی کارتی ئەلیکترۆنی دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەت و پارەی نەختینە بەکار ناهێندرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەگوێرەی بڕیاری ژمارە ٢٤٠٥٨ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێرق بڕیاریدا بە چەسپاندنی مامەڵەی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگاکاندا بۆ گۆڕینی مامەڵەی کاش بۆ ئەلیکترۆنی و پێویستە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی دیکە تا کۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ ئامادەکاری بکەن بۆ گۆڕینی مامەڵەکانیان.

بەپێی گشتاندنەكە، عمولەی پارەدانی ئەلیكترۆنی بەڕێژەی 1% دەبێت بەجۆرێك لە كەرتی حكومەتی لە 10 هەزار زیاتر نەبێت و لە كەرتی تایبەت لە 50 هەزار دینار زیاتر نەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە هەر پارەدانێكی ئەلیكترۆنی لە 5 هەزار دینار كەمتر بوو هیچ عمولەیەكی لێ‌ وەرناگیرێت.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×