ئامانج محەمەد، ئەفسەر لە بنکەی بەرگریی شارستانی خەبات لە سنوەرى هەولێر ڕایگەیاند، دوو منداڵ لە حەوزێکی ماسیدا خنکان و دواى گەیشتنى تیمەکانمان توانراوە تەرمی منداڵەکان دەربهێندرێیتەوە.
ئاوێنه: ئامانج محەمەد، ئەفسەر لە بنکەی بەرگریی شارستانی خەبات لە سنوورى هەولێر، لەبارەى خنکانى دوو منداڵ لە حەوزێکى ماسیدا لە سنورەکەیان بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-
ئامانج محەمەد ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە گوندی جومكە و بنبێرز لەسەر رێگەی هەولێر- گوێر دوو منداڵ، کە کوڕ و کچێک بوون، لەناو حەوزێکی ماسیدا خنکاون.
باسى لەوەشکردووە، دوای ڕووداوەکەش تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی منداڵەکانیان دەرهێناوەتەوە.