کشتوکاڵی عێراق: بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان هاوردەکردنی ئاژەڵ مەرجدار كراوه‌
  2024-03-01       158       

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و هەروەها پاراستنی ئاژەڵانی ناوخۆیی وڵات لە توشبوون بە نەخۆشی، هاوردەکردنی ئاژەڵ و گۆشتی سووریان مەرجدار کردووە بەوپێیەی تەنها لەو وڵاتانەوە هاوردە دەکرێن کە لە کاتی هەناردەکردندا رەچاوی تەندروستی بکەن.

ئەمڕۆ هەینی 1ی ئازاری 2024، محەمەد خەزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە کاتی هاوردەکردنی گۆشتی سوور یاخود ئاژەڵ لە هەر وڵاتێكەوە پێویستە ئەو وڵاتە ئەندامی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بێت و لە کاتی گەیشتنی ئەو گۆشت و ئاژەڵانەدا لەلایەن لیژنەیەکی پزیشکی تایبەتەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت لەپێناو دڵنیا بوون لەوەی ئەو بەرهەمانە دوورن لە نەخۆشی.

ئاماژەی بەوەش کرد، مەرجێکی دیکەش پێویستە ئەو وڵاتە ئەندامی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بێت و لە ئەگەری ئەندام نەبوونی ئەو وڵاتە تیمەکانی تەندروستی ڤێرتێرنەری دەچنە ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ورد.

ئەوەشی خستە روو، دوای ئەوەی رەزامەندی هاوردەکردن دەدرێت و ئاژەڵ یاخود گۆشتەکان دەگەنە سنووری عێراق، لەلایەن لیژنەی پزیشکی تایبەتمەندەوە پشکنینی ئاژەڵ و گۆشتەکان دەکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دوورن لە هەر نەخۆشییەکی پەتا.

ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، رۆژی 29ـی مانگی شوبات وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور، رەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر هاوردەکردنی 17 هەزار سەر گوێرەکە بۆ عێراق.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×