ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان ئاشكرابوو
  2024-03-01       863       

نێچیرڤان بارزانی لەشاری ئەنتالیا، لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا كۆبووەوەو رایگەیاند: لەبارەی پێشخستنی سەقامگیریی ناوچەكە، بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد.

ئاوێنە: ئەمشەو، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆبووەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، نێچیرڤان بارزانی لە نوسینێكدا كە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە، خۆشحاڵی خۆی بە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان دەربڕیوەو نووسیویەتی: بیروڕامان ئاڵوگۆڕكرد لەسەر دوایین رووداوەكان و بەرزكردنەوەی هاوكارییە ئابوورییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا و پێشخستنی سەقامگیریی ناوچەكە.

هاوكات، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دەربارەی برەودان بە پەیوەندییەكان و هاریكاریی هاوبەشی توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و ئابووریدا، هەروەها دەربارەی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەرێمی كوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە.

هەردوولا باسیان لە ئەگەر و لێكەوتەكانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و پێشهاتەكانی شەڕ لە غەززە كرد، هەروەها جەختیان لە گرنگیی هەوڵ و هاریكاریی هەمەلایەنە بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكان بە گفتوگۆ و دەرفەت و ڕێگە دیپلۆماسییەكان كردەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكمەدا هاتووە، مەترسییەكانی تیرۆر و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی نێوان سەرۆكی هەرێم و سەرۆك كۆماری توركیا بوو.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×