مووچەی دوو مانگی خانەنشینی کرێکاران دابەش دەکرێت
  2024-03-01       345       

وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 3ی ئازاری 2024، مووچه‌ی مانگی یه‌ك و دووی كرێكارانی خانه‌نشینكراو له‌ هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم تیایدا هاتووه‌: "ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی (ناوخۆی ھەرێم) دەکاتەوە رۆژی یەکشەممه‌ 3ی ئازاری 2024، دەست بە دابەش کردنی مووچەکانیان دەکرێت".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "بۆ ئەم مەبەستە کرێکارانی خانەنشینکراو، دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی ھەردوو مووچەی مانگی یه‌ك و دووی 2024"

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×