ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە بەشێك لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
  2024-03-02       387       

هەڵبژاردنی خولی 12ی پەرلەمانی ئێران سەعات 12ی شەوی رابردو کۆتاییهات و لە بازنە جیاوازەکانی هەڵبژاردن وردە وردە ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدان بڵاودەکرێنەوە. میدیاكانی ئێران دەڵێن، رێژەی بەشداری نزیکەی 41% بوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە رێژەی بەشداری لە پارێزگای سنە(كوردستان) 25%بوە.

 ئاوێنە: میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە، زیاتر لە 25 ملیۆن کەس لەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە، دەنگیان داوە؛ کە دەکاتە نزیکەی 41%ی دەنگدەران و لە پارێزگای سنە(كوردستان) رێژەی بەشداری 25% بوە.

لە هەندێک لە بازنەکانی هەڵبژاردنی رۆژهەڵاتی کوردستانیش ناوەندەکانی هەڵبژاردن ئەنجامی بەرایی دەنگدانیان بڵاوکردوەتەوە. بەپێی راپۆرتی ناوەندی هەڵبژاردنی پارێزگای ئیلام، لە کۆی 471 هەزار کەس کە مافی دەنگدانیان هەبووە، 259 هەزار و 858 کەس دەنگیان داوە، واتە رێژەکە 55% بووە.

 پارێزگای ئیلام لە دو بازنەی هەڵبژاردن پێکدێت و 3 نوێنەری لە پەرلەمانی ئێران هەیە؛ لە بازنەی باشوری پارێزگاکە ئەسەدوڵڵا چراغی و لە بازنەی باکوریش فەرەیدون هیمەتی و سارا فەلاحی دەنگیان هێناوە.

پارێزگای کرماشانیش لە 6 بازنەی هەڵبژاردن پێکدێت و 8 نوێنەری لە پەرلەمانی ئێران هەیە؛ ئەنجامی بەرایی دەنگدانی هەندێک لە بازنەکانی هەڵبژاردنیش راگەیەندراوە. رەستگار یوسفی لە بازنەی هەورامان و جوانڕۆ، موجتەبا بەخشی پور لە بازنەی شاباد و داڵاهو، فەتحوڵڵا حوسێنی لە بازنەی قەسری شیرین، گیەڵان و سەرپێڵ، وەحید ئەحمەدی لە بازنەی کەنگاوەر و هەرسین، جەواد حوسێنی کیا لە بازنەی سونقوری کولیایی دەنگیان بۆ بون بە پەرلەمانتاری ئێران هێناوە.

 لە بازنەی سەقز و بانەی پارێزگای سنەش موحسین بیگلەری دەنگی هێناوە. سنە لە 5 بازنەی هەڵبژاردن پێکدێت و 6 نوێنەری لە پەرلەمانی ئێران هەیە.

لە پارێزگای ورمێ كە لە 10 بازنەی هەڵبژاردن پێکدێت و 12 نوێنەری لە پەرلەمانی ئێران هەیە. قەسیم عوسمانی لە بازنەی هەڵبژاردنی بۆکان، عەبدولکەریم حوسێن زادە لە بازنەی هەڵبژاردنی شنۆ و نەغەدە، کەمال حوسێن پور لە بازنەی هەڵبژاردنی پیرانشار و سەردەشت و سەلام ستودەش لە مهاباد دەنگیان هێناوە.

 پارێزگای لوڕستانیش 7 بازنەی هەڵبژاردنە و 9 نوێنەری هەیە. ئیحسان یاوەری، سەرۆکی ناوەندی هەڵبژاردنی ئەو پارێزگایە دەڵێت، رێژەی بەشداری بەرز بوە، بەڵام وردەکاری لەبارەی كاندیدە دەرچوەکان دیار نییە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×