نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا لە كۆبونەوەیەكدا دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و "هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر" تاوتوێ دەكەن و جەخت لە "گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزییه‌کان" دەكەنەوە.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليا و له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ياشار گوله‌ر، وه‌زيرى به‌رگريى توركيا، "دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆريان تاوتوێ كرد."
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە "هه‌ردولا هاوڕا بون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزییه‌کان، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه."