"دەسەڵاتدارانی هەولێر بە خاوەنەكانی 3 هەزار پارچە زەوییان وتوە، دەست لە زەوییەكانتان هەڵبگرن"
  2024-03-02       672       

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، حوكمڕانانی هەولێر بە خاوەنەكانی سێ هەزار پارچە زەوییان وتوە، دەست لە زەوییەكانیان هەڵگبرن تا كۆمپانیایەك بیكات بە تاوەرو پڕۆژەی نیشتەجێبون.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەمڕۆ شەممە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"زیاتر لە سێ هەزار پارچە زەوی تاپۆ بەناوی خاوەنەکەیانە، چەندین ساڵە تاپۆیە، ئێستا حوکمڕانەکانی هەولێر بانگیان کردون، دەڵێن: دەست لەم زەویانەی خۆتان بەربدەن، کۆمپانیایەک حەزی لێیە بیکات بە تاوەرو پرۆژەی نیشتەجێبون."

بە قسەی عەلی حەمەساڵح ئەو شوێنە "قازانجی زۆرە"و دەكەوێتە "نێوان شەقامی 150 مەتری و 120 مەتری، بەرامبەر گوندی ئیسپانی."

ئەو ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەو كارەی بە "زوڵمی حوکمڕانانی هەولێر" ناوبردوە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×