بەنگین رێكانی: موچە لە بەغداوە مانگانە دەنێردرێت
  2024-03-02       307       

بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە، لەمیانی كردنەوەی سەنتەرێکی پزیشکی بۆ شێرپەنجە لە دهۆک لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتی، ''تاوەکو هەردو حکومەت دەگەنە رێککەوتن، موچە مانگانە دەنێردرێت".

 ئاوێنە: بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق سەنتەرێکی پزیشکیی شێرپەنجەی لە دهۆک کردەوە کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە جێبەجێ کراوە بە رۆژنامەنوسانی وت ''ئەمە یەکەم پڕۆژەیە کە حکومەتی فیدراڵی لە دهۆک جێبەجێی دەکات کە لەلایەن وەزارەتی ئێمەوە جێبەجێ کراوە".

 بەنگین رێکانی وتیشی"پڕۆژەکە لە ساڵی 2019ـەوە پارەی بۆ تەرخانکراوە، بەڵام ئێستا تەواو بووە و تەنیا ئەوە ماوە ئامێری پزیشکی تێدا دابنرێت، کە ئەوەش جێبەجێ دەکەین".

بەنگین رێکانی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، ''تاوەکو ئەو کاتەی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەنە رێککەوتن، موچە نابڕدرێت و مانگانە لە بەغداوە دەنێردرێت".

 

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×