شاسوار عەبدولواحید: پارتی‌و یەکێتی بەنیازبون 11 کورسیەکەی کۆتا لەنێوان خۆیاندا دابەش بکەن
  2024-03-02       529       


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، پارتی‌و یەکێتی بەنیازبون 11 کورسیەکەی کۆتا لەنێوان خۆیاندا دابەش بکەن، به‌ڵام دادگا هەڵیوەشاندەوە. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، "موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەچێتە سەر هەژماری بانکیی‌و ئەو سەردەمە نەما ئه‌و دو حیزبه‌ هەڕەشەی بڕینی موچە لەخەڵک بکەن".

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە، شاسوار عەبدولواحید لەسیمینارێکدا کە لەسەر چەند پرسێکی جیاوازو دۆخی ئێستای هەرێم ڕێكیخستبو،  لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی رایگەیاند، ئەوە نەما پارتی و یەکێتی هەموو شتێک بەئارەزوی خۆیان بکەن و بەنیاز بون 11 کورسیەکەی کۆتا لەنێوان خۆیاندا دابەش بکەن بەڵام دادگا هەڵیوەشاندەوە.

لەبارەی موچەشەوە باسی لەوە کرد، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبانکەوە پڕۆژەی ئەوان بوو، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەچێتە سەر هەژماری بانکی. دەشڵێت، "ئەو سەردەمە نەما کە پارتی و یەکێتی هەڕەشەی بڕینی مووچە لە خەڵک بکەن".

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەشی خستەرو، "باشترین کار ئەوەیە خەڵک بەشداری هەڵبژاردن بکات و پشت بەخوا لەم هەڵبژاردنە کورسییەکانی پارتی و یەکێتی وەکو کەرکوک دەبن بەنیوەو وەک چۆن پارتی و یەکێتی لەکەرکوک ناتوانن پارێزگار دابنێن، لەهەرێمیش نەتوانن سەرۆک وەزیران دابنێن".

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەش کرد، "پارتی و یەکێتی لانی کەم یەک ملیۆن دۆلاریان لە داهاتی هەر هاوڵاتیەک دزیوە، خەڵکی ئێستا بڕوای بەبەڵینە ناڕاستەکانی دەسەڵات نەماوەو ئەگەر خەڵک ئەم دەسەڵاتە هەڵببژێرێتەوە لەمەی ئێستا خراپتر دەکات." وتیشی، "حکومڕانی بگرینە دەست مانگانە بڕێک لەپاشەکەوتی موچە دەگەڕێنینەوە".

راشیگەیاند، دەسەڵات بۆ دژایەتی نەوەی نوێ سیناریۆی جۆراوجۆر دروست دەکات و دەیەوێت خەڵک بێئومێد بن و دەنگ نەدەن بەنەوەی نوێ. دەشڵێت، "ئەوانەی قسە بەنەوەی نوێ دەڵێن پارەی دزراوی خەڵك لەدەسەڵات وەردەگرن و ئەوانەشی بەرگری لەم دەسەڵاتە دزە دەکەن دەبێت شەرم بکەن".

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×