رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌ردانی‌ هەولێرو بەغدا ده‌كات‌
  2024-03-02       880       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سه‌ردانی‌ هەولێرو بەغدا ده‌كات‌و  یاریدەدەرێكی سەرۆکی هەرێم-یش ده‌ڵێت، "خۆشحاڵین بەسەردانەکە، چونکە هاوکار دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق بەشێوەیەکی گشتی‌و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی".

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە، فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەچوارچێوەی بەڕێوەچونی کۆنفرانسی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا؛ باسی لەسەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هەولێرو بەغدا کرد.

فەلاح مستەفا ڕایگه‌یاند، "بڕیاروایە لەدوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هەولێرو بەغدا ئەنجامبدرێت".

بڕیارە ڕۆژی‌ 31-03-2024 هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی توركیا بەڕێوەبچێت.

وەکو ئەوەی فەلاح مستەفا باسی کرد،  ئەوان وەك هەرێمی کوردستان خۆشحاڵن بەسەردانەکە، "چونکە هاوکار دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق بەشێوەیەکی گشتی و هەروەها هەرێمی کوردستان بەتایبەتی".

رۆژی دووشەممە 06-02-2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەکۆتایی ئاداری ئەمساڵ سەردانی عێراق دەکات.

ئەم سەردانەی ئەردۆغان بۆ بەغدا دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای‌ سەردانەکەی تورگوت ئۆزال لەکۆتایی هەشتاکانی سەدەی رابردو، هەرچەندە لەساڵانی 2008، 2009 و 2011، ئەردۆغان وەک سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدای کرد لەوکاتەشدا نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بو.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×