بەڕێووەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، لە سبەى بەرواری ٥-٣-٢٠٢٤ قەدەغەی ڕاوی ماسی دەست پێدەکات، کە ماوەی زیاتر لە ( ٤) مانگ دەخایەنێت و ١٦-٧-٢٠٢٤ ڕاوکردنى ماسیى بەپێى ڕێنماییەکان ئاسایی دەبێتەوە، دەشڵێن، لەو ماوەدا ڕاوکردنی ماسیی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
بەڕێووەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەبارەى قەدەغەى ڕاوکردنى ماسیى لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیەندراوێکى بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ساڵانە لە سەرەتای مانگی ٤ دا، کە وەرزی زیادبوون و دانانی گەرای ماسیە، قەدەغەی ڕاوی ماسی ڕادەگەیەنرێت.
دەشڵێن، بۆ ئەمساڵ بە پێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەرى لە بەرواری ٥-٣-٢٠٢٤ قەدەغەی ڕاوکردنى ماسیى دەست پێدەکات، کە ماوەی زیاتر لە (٤ ) مانگ دەخایەنێت و لە بەرواری ١٦-٦-٢٠٢٤ بەپێى ڕێنماییەکان ئاسایی دەبێتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، جگە لەو بەروارەی دیارییکراوە ڕاوکردنی ماسیی بە هەموو شێوەیەک واتە بە بەکارهێنانی ژەهر و تەقەمەنی و تەزووی کارەبا قەدەغەیە
لە کۆتایدا هاتووە، داواکاریین لە هاوڵاتییان پابەندی ڕێنماییەکان بن و لە پێناو زیادبوونی سامانیی ماسیی خۆیان بەدوور بگرن لە ڕاوکردنی ماسیی بە هەموو شێوەیەك.