کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوی عەلی زەرغامی کە باوکی سێ منداڵە، لە کاتی کۆڵبەر و لە سنووری شاری سەقز، بە تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەستداوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری مێشاو سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە کۆڵبەرێک بە ناوی عەلی زەرغامی تەمەن ٥٢ ساڵ کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و پاش ئەوەی کە لاقی پێکراوە، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
عەلی زەرغامی، خەڵکی گوندی ساریباغی سەر بە شاری تیکاب و دانیشتووی شاری سەقز بووە، هەروەها خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.