نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ جاری چوارم فه‌رمانی هه‌رێمیی بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان واژۆكرد، به‌پێی مه‌رسومه‌كه، ڕۆژی 10ی 6ی 2024 هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاڵپشت به‌بڕگه‌ی (دوه‌م) له‌مادده‌ی (ده‌یه‌م) له‌یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو، نێچیرڤان بارزانی بڕیاریداوه به‌دیاریكردنی ڕۆژی 2024/6/10 به‌واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه، هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه، هه‌ر ئه‌مڕۆش له ڕۆژی ده‌رچونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا سێ وادەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە (1ی 10ی 2022، 18ی 12ی 2023، 25ی 2ی 2024)، بەڵام لە هیچ کام لەو وادانەدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدراوە وەک چۆن لەم گرافیکەی خوارەوە ڕونکراوەتەوە.
دوایین واده بۆ به‌ڕێوه‌چونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 25ی مانگی ڕابردو، بەڵام کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند كه ناتوانن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌و واده‌یه‌دا به‌ڕێوه ببه‌ن.
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق چاوه‌ڕوانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی ده‌كرد بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی تایبه‌ت بەھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
21ی2ی 2024 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری كۆتاییدا له‌سه‌ر یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، به‌پێی بڕیاره‌كه، دادگا 11 كورسی كۆتاكانی لابرد‌و ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی بۆ 100 كورسی كه‌مكرده‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له‌یه‌ك بازنه‌وه بۆ چوار بازنه زیادكرد.