دوای دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگا خۆتۆمارکردن بەڕوی هاوپەیمانێتییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا دەکاتەوە.
ئاوێنه: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، له‌رۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو 14ی مانگ ده‌توانن ناوی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كانیان تۆمار بكه‌ن و ئه‌م واده‌یه درێژناكرێته‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمسیۆن دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 10ی 6ی ئه‌مساڵی وه‌ك ڕۆژی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد.
بڕیار بو ڕۆژی 25ی مانگی ڕابردو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، بەڵام کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند كه ناتوانن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌و واده‌یه‌دا به‌ڕێوه ببه‌ن.
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق چاوه‌ڕوانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی ده‌كرد بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی تایبه‌ت بەھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
21ی2ی 2024 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری كۆتاییدا له‌سه‌ر یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، به‌پێی بڕیاره‌كه، دادگا 11 كورسی كۆتاكانی لابرد‌و ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی بۆ 100 كورسی كه‌مكرده‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له‌یه‌ك بازنه‌وه بۆ چوار بازنه زیادكرد.