نەتەوەیەکگرتووەکان: هیوادارین بەربەست نه‌یه‌تە پێشەوە له‌به‌رده‌م هەڵبژاردنەکانی کوردستان
  2024-03-03       208       

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان -یونامی- ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیوادارین هیچ بەربەستێکی تر نه‌یه‌تە پێشەوە له‌به‌رده‌م هەڵبژاردنەکانی کوردستان."

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەکشەممە، کلۆدیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی‌و هاریکاریی هەڵبژاردن ڕایگه‌یاندووه‌، "هیوادارین هیچ بەربەستێکی تر نه‌یه‌تە پێشەوە له‌به‌رده‌م هەڵبژاردنەکانی کوردستان. نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە بەردەوام بێت لەپێشکەشکردنی پشتگیرییەکانی وەک ئەوەی داوای لێدەکرێت".

نێچیرڤان بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بۆ جاری‌ چوارم فه‌رمانی‌ هه‌رێمیی‌ بۆ دیاریكردنی‌ ڕۆژی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان واژۆكرد، به‌پێی‌ مه‌رسومه‌كه‌، ڕۆژی‌ 10ی 6ی 2024 هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ شه‌شه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا سێ وادەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە (1ی‌ 10ی‌ 2022، 18ی‌ 12ی‌ 2023، 25ی‌ 2ی‌ 2024)، بەڵام لە هیچ کام لەو وادانەدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدراوە وەک چۆن لەم گرافیکەی خوارەوە ڕونکراوەتەوە. 

دوایین واده‌ بۆ به‌ڕێوه‌چونی‌ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 25ی مانگی‌ ڕابردو، بەڵام کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند كه‌ ناتوانن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌و واده‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق چاوه‌ڕوانی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ عێراقی‌ ده‌كرد بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ سكاڵایه‌كی‌ تایبه‌ت بەھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

21ی‌2ی‌ 2024 دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ عێراق بڕیاری‌ كۆتاییدا له‌سه‌ر یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌، دادگا 11 كورسی‌ كۆتاكانی‌ لابردو ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ 100 كورسی‌ كه‌مكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌ی‌ بازنه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ له‌یه‌ك بازنه‌وه‌ بۆ چوار بازنه‌ زیادكرد.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×