"محەمەد شیاع سودانی سەردانی هەڵەبجە دەکات"
  2024-03-03       592       
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

رۆژی 16ی ئازار له‌ساڵیادی‌ كیمیابارانكردنی‌ شاره‌كه‌، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەڵەبجە دەکات. په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، سودانی‌ بەڵێنیداوە یەک ملیار دینار وەک دیاری‌ بداتە پارێزگای‌ هەڵەبجە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی‌ ھەرێم‌و پارێزگاکان لەئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق سەردانی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجەیان کرد.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، رۆژی 16ی ئازار سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەڵەبجە دەکات و بەشداریی لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکات.

وتیشی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق 16ی ئازار سەردانی شارەکە دەکات‌و بەڵێنیداوە یەک ملیار دینار وەک دیاری‌ بداتە پارێزگای‌ هەڵەبجە.

لای‌ خۆیه‌وه‌ شیروان دوبەردانی، ئەندامی لیژنەی ھەرێم‌و پارێزگاکان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان کرد، سەرۆک‌و جێگرو ئەندامانی لیژنە لەگەڵ ئەوەیە ھەڵەبجە ببێتە پارێزگای نۆزدەھەم لەعێراق، لەئایندەیەکی زۆر نزیکدا لەگەل دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبینەوەو دەنگ لەسەر  بڕیاری بەپارێزگابونی ھەڵەبجە دەدرێت."

ئه‌وه‌شی‌ وت، "داوا لەسەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین ھاوشێوەی شنگال‌و ناسریەو ھەندێ ناوچەی دیکە سندوقێکی تایبەت بۆ ھەڵەبجە بکرێتەوە، لەناو پڕۆژە یاسای بودجەش جێگەی ئەو سندۆقە بکرێتەوەو بەرلەھاتنی ھەمواری یاسای بودجە سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین بۆ دانانی سندۆقێک بۆ پارێزگای ھەڵەبجە."

شیروان دوبەردانی رونیکردەوە، "ھەموو فڕاکسیۆنە کوردستانییەکان بەبێ جیاوازی لەسەر بڕیاری بەپارێزگابونی ھەڵەبجە ھاو دەنگین و لەگەڵ کوتلەکانی دیکە کار دەکەین لەئایندەیەکی زۆر نزیکدا لەگەڵ یادی کیمیابارانی ھەڵەبجە دەنگ لەسەر بڕیاری بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بدرێت و کەسوکاری قوربانیان قەرەبو بکرێنەوە."

هاوکات جواد یەساری‌، ئه‌ندامی‌ ھەرێم‌و پارێزگاکان رایگەیاند، هەڵەبجە مەرجەکانی‌ تەواوکردووە، هەموو پێکهاتەکان لەگەڵ ئەوەدان هەڵەبجە ببێتە پارێزگای‌ نۆزدەیەمی‌ عێراق.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×