سودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ براوه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك كۆبوه‌وه‌
  2024-03-03       365       

محه‌مەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ براوه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك كۆبوه‌وه‌و ماوه‌ی‌ دو هه‌فته‌ی‌ دیاری‌كرد بۆ لایه‌نه‌كان تا له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌كه‌ هاوبه‌ش ڕێكبكه‌ون‌و حكومه‌تی‌ خۆجێی‌ پارێزگاكه‌ پێكبهێنرێت.

ئاوێنه‌: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، سودانی‌ سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد کە هێزە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی‌ لەخۆگرتبو.

لەكۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕێککەوتنکرا لەسەر درێژەدان بەگفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییە براوەکان بۆ تاوتوێکردنی ئەو وەرەقە کارانەی کە لەمیانی کۆبونەوەکەدا پێشکەشکران‌و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ خۆجێی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ماوه‌ی‌ دو هه‌فته‌ به‌لایه‌نه‌ براوه‌كان دراوه‌ تا له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش ڕێكبكه‌ون تا پرۆسه‌ی‌ هەڵبژاردنی پارێزگارو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای‌ كه‌ركوك خێراتر بکات.

محه‌مەد شیاع سودانی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی‌ له‌بەردەوامبونی گفتوگۆ لەنێوان هەموو هێزە سیاسییەکان کردەوە، هەروەها گرنگی بەردەوامبونیان لەپێناو پاراستنی ئارامیی کۆمەڵایەتیی كرده‌وه‌ به‌و پێیه‌ی‌ کەرکوک تایبەتمەندی خۆی‌ هەیە.

له‌کۆبونەوەی یه‌یه‌كی‌ هێزە سیاسییەکانی کەرکوک له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق لەسەر کۆمەڵێک بنەما ڕێککەوتبون، لەوانە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانییەک بۆ بەڕێوەبردنی کەرکوک لەهەموو هێزە براوەکان؛ محه‌مەد شیاع سودانی-یش سەرۆکایەتی دانیشتنەکانی هاوپەیمانێتییه‌كه‌ بکات تا ئەو کاتەی شایستە دەستورییەکان لەپێکهێنانی حکومەتی خۆجێیدا جێبەجێدەکرێن.

رۆژی‌ 21ی‌ 2ی‌ 2024 سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سەرکردەو نوێنەری لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژادنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوەوە. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی كه‌ركوك كه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ براوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌خۆبگرێت.

زیاتر له‌چوار مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ ناكۆكی‌ لایه‌نه‌كانی‌ ناو ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكه‌وه‌ تائێستا حكومه‌تی‌ خۆجێیی شاره‌كه‌ پێكنه‌هێنراوه‌.


 

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×