وەزارەتی دارایی: بڕیارە ئەمرۆ لیستی مووچەی تەواوی وەزارەتەكان تەواو بكرێت
  2024-03-04       249       

تا ئێستا بەشێكی وەزارەتەكانی سەر بەحكومەتی كاربەرێكەری هەرێم لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان ئامادە نەكردوە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی بۆ حكومەتی ناوەندی رەوانە بكات بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی دوو.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم، تا ئێستا وەزارەتەكانی سامانە سروشتیەكان، كارەبا، كار وكاروباری كۆمەڵایەتی، كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوان، رۆشنبیری و لاوان، ئەوقاف ودەستەكانی مافی مرۆڤ، وەبەرهێنان، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن وئەنجومەنی وەزیران لیستی مووچەیان بە پێی داواكاری ئامادەكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردوە: فەرمانبەرانی پەیوەندیدار بە ئامادەكردنی لیستی مووچە لەدەوام دەبن بۆ تەواوكردنی لیستی مووچە وبڕیاریشە تا 24 كاتژمێری داهاتوو لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی دیكەش تەواو بكرێت.

تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی دووی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە وموچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردووش پێنەدراوە و دیاریش نیە كەی ئەو موچە نەدراوانە دابەش دەكرێن.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×