به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، بۆ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه و سبه‌ینێ ئاماژه به كه‌مێك نمه باران له هه‌ندێك له ناوچه‌كانی باكوری پارێزگای سلێمانی و كه‌مێك به‌فربارین له‌زنجیره شاخاویه سنوریه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌كات و شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیش رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره بروسكه ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌ناوچه شاخاویه‌كان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه باران هه‌یه له هه‌ندێك ناوچه‌كانی باكوری پارێزگای سلێمانی و هه‌روه‌ها كه‌مێك به‌فر بارین له‌زنجیره شاخاویه سنوریه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم، خێرایی با له‌دوای نیوه‌ڕۆوه له هه‌ندێك ناوچه‌ی گه‌رمیان زیاد ده‌كات بۆ سه‌روی 30 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌ناوچه شاخاویه‌كان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌كاته‌كانی دوایی نیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه بارانی پچرپچر هه‌یه له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا .
له‌لای خۆشیه‌وه، ئاراس جبار شاره‌زاری بواری كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، له ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌مه‌وه له‌ئه‌نجامی ھاتنی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی نوێ له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه و شه‌پۆلێكی ھه‌وره بروسكه و بارانبارین ناوچه‌كانمان ده‌گرێته‌وه و سه‌ره‌تاش كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی پارێزگای دھۆك و به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاویه‌كانی سنوره‌كه و شاخاویه‌كانی پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ره‌كه‌وێت، به‌گشتی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله بۆ سه‌رناوچه‌كانی دیكه‌ی ھه‌رێم لاواز ئه‌بێت و ته‌نھا له ناوچه شاخاویه‌كان ئه‌گه‌ری بارانی مامناوه‌ند ئه‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزمده‌بنه‌وه و تا ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌مه 7ی (ئازار/3) به‌رده‌وامی ئه‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، قۆناغی دوھه‌می ئه‌م شه‌پۆله كه به‌ھه‌مان شێوه سه‌رچاوه‌كه‌ی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كانی ده‌ریای ناوه‌راسته ھه‌فته‌ی داھاتو رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو ده‌ستپێده‌كاته‌وه و له‌م قۆناغه‌دا بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كان پێشبینی بارانی مامناوه‌ند و باش ئه‌كرێت له‌گه‌ڵ نزمبونه‌وه‌ی زیاتری پله‌ی گه‌رمی و كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ش دو بۆ سێ رۆژ ناوبه‌ناو به‌رده‌وامی ئه‌بێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 16
15 سلێمانی :
دهۆك : 16
زاخۆ : 17
هه‌ڵه‌بجه : 15
كه‌ركوك : 19
سۆران : 15
حاجی ئۆمه‌ران : 5
گه‌رمیان : 21