کۆمسیۆن: ڕێژەی لە ٦٥%ـی تۆماری دەنگدەرانى هەرێم نوێکراوەتەوە
  2024-03-04       259       

بەڕێووبەری کۆمسیۆن هەڵبژاردنەكانی عێراق لقی سلێمانی ڕایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەكان كراون بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، کە١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت، دەشڵێت، ڕێژەی لە ٦٥%ى تۆماری دەنگدەرانى هەرێم نوێکراوەتەوە

هاوڕێ تۆفیق شارەزاى بوارى هەڵبژاردنەکان لە بارەی ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و ڕێژەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگداران، بۆ میدیا عەرەبییەكان دەدوێت.

هاوڕی تۆفیق ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری چارەسەركردنی بەشێك لەو كێشانەی دەركرد، كە هەبوون، لەوانە كورسی كۆتاكان، بازنەی هەڵبژاردنەكان و لایەنی سەرپەرشتیارى هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، هەموو بابەتە یاسایی و تەكنیكییەكان ئامادە كراون بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێژەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە نزیكەی لە ٦٥٪ـی كۆی ئەو كەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە، ئەمەش ڕێژەیەكی زۆر باشە، بە بەراورد بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان.

باسی لەوەشكرد، هەموو ڕێكارەکان تەواوکراون و هیچ بیانوویەك نییە بۆ ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، هەروەها لە ٥ى ئەم مانگەوە تاوەكو ١٤ـی ئەم مانگە کۆمسیۆن دەست بە تۆماركردنی ناوی حزب و هاوپەیمانیەكان دەكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و ئەو وادەیەش درێژ ناكرێتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ماوە بەسەرچووی هەرێمی كوردستان ڕۆژی ١٠ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی وەك وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دیاریكرد.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×