میدیای گۆڕان: كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ده‌كرێت
  2024-03-04       277       

میدیای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرای كرد، كه‌ ئه‌مڕۆ وەزارەتی دارایی لیستی مووچەى فەرمانبەران ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەش دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم بە کەی ئێن ئێن میدیای فه‌رمی گۆڕانی راگەیاند: ئه‌مڕۆ لیستی مووچەى فەرمانبەران ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن و لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەش، 618 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی ئەم ساڵ.

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ میدیای فه‌رمی گۆڕان ئاشکراشی کرد، لە دوای گەشتنی پارەکە لە بەغدادەوە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەکرێت، وتیشی: دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بە هەمان لیستی مانگی پێشو دەبێت.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×