محەمەد شیاع سودانی دوای دانانی بەردی بناغەی دروستكردنی شارێكی نیشتەجێبوون لە نەینەوا رایگەیاند، کە شاری نیشتەجێبوونی غەزلانی لە نەینەوا ئایدیاڵ دەبێت، هاوکات ئاماژەیە بۆ ڕاگەیاندنی نزیکی 11 شاری نوێی عێراق دا.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئاداری ساڵی 2024 محەمەد شایاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە میانی مەراسیمی دەستپێکردنی کارەکاندا رایگەیاند“شارە نیشتەجێبوونە نوێیەکە 28 هەزار یەکە نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت لەسەر ڕووبەری 4800 دۆنمه، و دووەم شارە لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمدا کە پێنج شار لەخۆدەگرێت
ئاماژەی بەوەشکرد کەقوناغی دووهم 11 شاری نیشتەجێبوون لە بەغدا و پارێزگارەکان لەخۆدەگرێت.
سهرۆك وهزیران و درێژەی بە قسەکانی دا وتی" دە ساڵ لەمەوبەر کوشتن و کاولکاری و تێکدان ئەو دیمەنە بوون کە دوای کۆنترۆڵکردنی باندە تیرۆریستییەکانی داعش زاڵ بوون بەسەر ئەم پارێزگایە ئازیزەدا، بهڵام ئایدۆلۆژیای لادانەکەی داعش هیچ پەیوەندییەکی بە خەڵکی شهرهفمهندی نەینەوا بههەموو پێكهاتهكانیهوه."
سودانی وتی "ئەم پڕۆژەیە لە هەموو قۆناغەکانیدا بەدواداچوونی وردی بۆ دەکرێت" و جەختیشیکردەوە كهپابەندبوون بە ستاندارد و تایبەتمەندییەکان و لێرەدا گرنگی بەدواداچوون لەلایەن دەسەڵاتە کەرتییەکانەوە دەردەکەوێت.