تەرمی د. عەبدولقادر سەبری تۆپراك، ئەو پزیشكەی كە رۆژی پێنجشەممەی رابردو لە شاری سلێمانی تیرۆركرا، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە رێوڕەسمێكدا بەرەو زێدی خۆی لە باكوری كوردستان بەڕێكرایەوە.
ئاوێنە: لە پاش چوار ڕۆژ لە تیرۆرکردنی، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی عەبدولقادر سەبری تۆپراک، لە رێوڕەسمێكدا لە پزیشکی دادی سلێمانییەوە بەرەو شاری بەدلیسی باکوری کوردستان کە زێدی لە دایکبونییەتی بەڕێ کرایەوە.
دکتۆر عەبدولقادر سەبری تۆپراک، خەڵکی بەدلیسی باکوری کوردستان بو، ئەندامی هەدەپە بوە و بە هۆی کەیسی سیاسییەوە ماوەی 12 ساڵە لە باکوری کوردستانەوە ڕوی لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان کردوە، لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی کاری دەکرد.
بەپێی میدیای پەكەكە، ئەو پزیشكە پێشتر چەندین جار لەلایەن میتی تورکییەوە هەڕەشەی لێ کراوە تا دواجار لە رۆژی پێنجشەممەی رابردو 29ـی شوباتی 2024 لە بەردەم چێشتخانەی وەستا حەسەن لە شاری سلێمانی درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و تیرۆركرا.