وەزیری دارایی هەرێم باس لە هۆكاری دواكەوتنی ناردنی لیستی موچە بۆ بەغدا دەكات
  2024-03-04       718       

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا پەیوەندی بە هەندێک ئاستەنگی هونەری و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەبوە کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان و جەختیشدەكاتەوە كە لە نزیکترین کاتدا لیستەكە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازیکردوە لە ئاراکاوا میکیهیرۆ، کونسوڵی وڵاتی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە بارەی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ژاپۆن کراو جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە بواری ئابوری و بازرگانی کرایەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا وەزیری دارایی کورتەیەکی لەسەر دوایین پێشهاتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا خستەڕو، تیشکی خستە سەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، "هەمو ئامادەسازییەکانمان بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە کردوەو ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی ڕابردومان ناردوەو لە نزیکترین کاتدا لیستی موچەی فەرمانبەران ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت."

وەزیری دارایی هەرێم وتیشی"هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی موچەی فەرمانبەران پەیوەندی بە هەندێک ئاستەنگی هونەری و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەبو کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان."

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوەكەیدا وتویەتی،"ماوەی چەند ڕۆژێکە ئۆرگانەکانی وەزارەتی دارایی تایبەت بەو کارە بێ پشو بەردەوامن لە ئامادەکردنی لیستی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان تا بەزوترین کات بگاتە وەزارەتی دارایی عێراق."

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لای خۆشییەوە کونسوڵی ژاپۆن پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دوپات کردەوەو ڕایگەیاند "هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ ئەوەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین بکرێت و چیتر موچەی فەرمانبەران تێکەڵ بە کێشەو ململانێی سیاسی نەکرێت."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×