بافڵ تاڵەبانی: بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین
  2024-03-04       245       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ جینین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند، دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ببێتە مایەی قوڵكردنەوەی دیموكراسی و سەقامگیریی سیاسی و كۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا بهێنێت. دەشڵێت، "لە گفتوگۆكانمان بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین و دەمانەوێت ژیان و گوزەرانی خەڵك لە هەمو ململانێكان بپارێزین."

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی یەكێتی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عیراق کرد.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبونەوەكەدا "دۆخی سیاسی، پرسی هەڵبژاردن و چارەسەركردنی كێشەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بەرپرسیارانە كرایەوە بۆ زاڵبون بەسەر ئاڵنگارییەكان و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵك."

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە "هەوڵەكانی یەكێتی كرد بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەو بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد كە گوزارشت لە واقیعی هەرێمی كوردستان بكات." وتیشی، "دەبێت هەڵبژاردن ببێتە مایەی قوڵكردنەوەی دیموكراسی و سەقامگیریی سیاسی و كۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا بهێنێت."

لە بەشێكیتری قسەكانیدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "خەباتی یەكێتی لەپێناو بونیادنانی داهاتویەكی گەشترە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان، لەو چوارچێوەیەشدا لە گفتوگۆكانمان بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین و دەمانەوێت ژیان و گوزەرانی خەڵك لە هەمو ململانێكان بپارێزین."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×