ئاوات شێخ جەناب: هەمو هەوڵەكانمان خستۆتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنی داواكارییە هونەرییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق
  2024-03-04       250       

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، وەک وەزارەتی دارایی هەمو هەوڵەکانیان خستۆتەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی داواکارییە هونەرییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، تا هیچ بیانویەک بۆ دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران نەمێنێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، ئەو قسانەی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی پێشوازیكردنیدا هاتون لە تۆرکیلد بیوگ، بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان كە لە دیداری نێوانیاندا تیشکخراوەتە سەر دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی پرسی موچەی فەرمانبەران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاندوە "لەچەند مانگی ڕابردودا لەسەر هەمواری یاسای بودجەو چارەسەرکردنی پرسی موچەی فەرمانبەران لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتبونە ڕێکەوتن و چاوەڕێ بون لە ڕێی هەمواری یاساکەوە لەپەرلەمان کێشەکە چارەسەر بکرێت و موچە لەهەمو کێشەو ململانێیەک جیابکرێتەوە، بەڵام قەیرانی هەڵ نەبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و کێشە سیاسییەکان تا ئێستا ڕێگربون لەچارەسەری ئەو بابەتە."

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوەشداوە "وەک وەزارەتی دارایی هەماهەنگی تەواویان لە گەڵ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق هەیەو ماوەی 10 ڕۆژە تیمە هاوبەشەکان سەرقاڵی وردبینین لە خەرجی و داهاتەکانی شەش مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوی هەرێمی کوردستان."

وەزیری دارایی وتوشیەتی"وەک وەزارەتی دارایی هەمو هەوڵەکانیان خستۆتەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی داواکارییە هونەرییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، تا هیچ بیانویەک بۆ دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران نەمێنێت."

بەپێی راگەیەندراوەكە، لای خۆیشیەوە تۆرکیلد بیوگ رایگەیاندوە، "لەهەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بگەنە ڕێكکەوتن لەسەر بودجەو موچەی فەرمانبەران."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×