خەمیس خەنجەر: ئێمە دژی هەرێمێكین لەسەر بناغەی هۆز و بنەماڵە درووست بكرێت
  2024-03-05       617       

سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە ڕایگەیاند، پرسی هەرێمەكان لە دەستووردا گرەنتی كراوە، ئێمە دژی هەرێمێكین لەسەر بناغەی هۆز و بنەماڵە درووست بكرێت، سەرجەم حزبە براوەكانی كەركووك تێڕوانینی خۆیان ئاڕاستەی سوودانی كردووە، دەشڵێت، پێشبینی دەكرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا پارێزگاری كەركووك دیاری بكرێت.

خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لە بارەی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ سوودانی بۆ دیاریكردنی پارێزگاری كەركووك و دوورستكردنی هەرێمی سوننە لە عێراق، لە دیداری ڕافیدەین وتارێكی پێشكەشكرد.

خەمیس خەنجەر ڕایگەیاند، هەموو كاتێك جەخت لە یەكپارچەیی عێراق دەكەینەوە، چونكە ئەوە هێڵی سوورە و سازشی لەسەر ناكەین، بەڵام پرسی هەرێمەكان مافێكە و لە دەستووردا ئاماژەی پێكراوە، لێدوان و ڕاگەیاندنی هەرێمی سوننە لە وادەیەكی هەڵەدا بڵاوكرایەوە، ئێمە دژی پێكهێنانی هەرێمێكین لەسەر بناغەی هۆز و بنەماڵە بێت، چونكە مەترسی لەسەر یەكپارچەیی عێراق درووست دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەم قۆناغەدا پشتیووانی لە لامەركەزی ئیداری دەكەیین، ئەویش بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە ٢١ـی ساڵی ٢٠٠٨، ئەو یاسایەش گرنگە بۆ ڕۆڵ بینین لە گەشەپێدانى پارێزگاكان.

ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارن یاسایەكی هەڵبژاردنی هەمیشەیی دابڕێژرێت، چونكە گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن لە هەموو پرۆسەیەكی هەڵبژاردندا ئاماژەیەكی باش نییە، هەندێك جار ئاماژەیەكی نەرێنییە و گومان درووست دەكات، چونكە هەندێك لە یاساكان وا دەردەكەوێت لە بەرژەوەندی حزبێك یان چەند حزبێك بێت، بۆیە داوا دەكەین یاسایەكی هەمیشەیی دابنرێت.

باسی لەوەشكرد، ئەوان یەكێكن لە حزبە براوەكانی كەركووك و لە ماوەی ڕابردووشدا گفتووگۆی قوڵیان كردوە، لە كۆبوونەوەی دووەمی حزبە براوەكانی كەركووك سەرجەم لایەنەكان تێڕوانینی خۆیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك خستوەتەڕوو.

خەمیس خەنجەری دەشڵێت، سەرجەم تێڕوانینەكان ئاڕاستەی محەمەد شیاع سوودانی كراون و پێشبینی دەكەن لە دوو هەفتەی داهاتوودا پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك دیاری بكرێن.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×