به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری بارانبارانبارین له به‌شێكی ناوچه‌كانی هه‌رێم و به‌فربارین له‌ناوچه شاخاویه‌كان هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان په‌ڵه هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌ناوچه شاخاویه‌كان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه باران له هه‌ندێك له ناوچه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم وه‌هه‌روه‌ها كه‌مێك به‌فر بارین له‌زنجیره شاخاویه سنوریه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو , له‌كاته‌كانی شه‌ودا نمه باران ده‌بارێت پاشان شێوازی بارانبارین ده‌گۆڕێت له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی باكور و باكوری ڕۆژهه‌ڵات بۆ بارانی مام ناوه‌ند و هاوكات به‌فریش له ناوچه شاخاویه‌كان و هه‌ندێك له‌و شاروچكانه‌ی نزیك ناوچه شاخاویه‌كان ده‌بارێت له كاته‌كانی دوای نیوه شه‌و به‌ڵام له سه‌نته‌ری پارێزگاكان ته‌نها نمه باران ده‌بارێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 18
سلێمانی :17
دهۆك : 16
زاخۆ : 18
هه‌ڵه‌بجه : 16
كه‌ركوك : 22
سۆران : 16
حاجی ئۆمه‌ران : 6
گه‌رمیان : 23