سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی راپه‌ڕینه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێـت، ئه‌و ئامانجانه‌ی خوێنی گه‌شی شه‌هیده‌كانمانی له‌پێناو رژا، وه‌كخۆی نه‌هاتنه‌دی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئاستی پێویستدا نین و دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه كه ئێوه و ئێمه‌ش هیوامان بۆ خواستبو و ده‌شڵێت، "ئه‌م رێڕه‌وه نادروسته‌ی سیاسه‌ت و حوكمڕانی راستده‌كه‌ینه‌وه و پێگه‌ی ده‌ستوریی كورد له ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی له به‌غدا ده‌پارێزین، یه‌كێتی ئه‌و هێزه نییه و نابێت كه پشت له خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات".
ئاوێنە: بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبونی 33 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ به شانازییه‌وه یادی راپه‌ڕینه مێژوییه‌كه‌ی گه‌لی كورد و جوامێری و ئازایه‌تیی ئێوه ده‌كه‌ینه‌وه، یادی هه‌مو ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مان و تێكۆشه‌رانه ده‌كه‌ینه‌وه كه گڕیان له شه‌وه‌زه‌نگ به‌ردا و مژده‌ی داهاتویه‌كی روناكتریان به كوردستان به‌خشی".
راشیگه‌یاندوه، "یه‌كێتیی ده‌زانێت ئێوه چ مێژویه‌كی پڕ له شانازی و دره‌وشاوه‌تان تۆماركردوه و چه‌ند رۆڵه‌ی قاره‌مانتان به‌م خاكه به‌خشیوه، له یادمانه چه‌ند ئازارتان چه‌شت و له چ ده‌ربه‌ده‌رییه‌كدا ژیان، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێتی هه‌میشه قه‌رزاری ئێوه و خۆڕاگریی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیده‌كانمانه".
ده‌شڵێت، "ده‌زانین نیگه‌رانییه‌كان زۆرن و ئه‌و ئامانجانه‌ی خوێنی گه‌شی شه‌هیده‌كانمانی له‌پێناو رژا، وه‌كخۆی نه‌هاتنه‌دی، خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئاستی پێویستدا نین و دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه كه ئێوه و ئێمه‌ش هیوامان بۆ خواستبو، به‌ڵام وه‌كچۆن له‌ماوه‌ی رابردودا به‌ڵێنمان پێدان ئه‌م رێڕه‌وه نادروسته‌ی سیاسه‌ت و حوكمڕانی راستده‌كه‌ینه‌وه و پێگه‌ی ده‌ستوریی كورد له ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی له به‌غدا ده‌پارێزین، ئێستاش دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و هێزه نییه و نابێت كه پشت له خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌ماوه‌ی رابردودا به پشتیوانیی خوا و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان هه‌نگاوی كاریگه‌رمان له‌پێناو ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌مان ناوه و ئه‌نجامه‌كه‌شی لای هه‌مولایه‌ك رونه، بێگومان هه‌ر كارێكیش كه كردومانه و ده‌یكه‌ین له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا و نیشتمانییه‌كان ده‌بێت و هه‌مو ئامانجێكمان سه‌رفرازیی خه‌ڵك و پاراستنی خاكی كوردستانه".