عەبدوڵای حاجی مەحمود لە ریزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دوورخرایەوە
  2024-03-05       302       

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی راوێژکاری بەرپرسی مەکتەب و مەڵبەندەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی عەبدوڵای حاجی مەحمود.

ئاوێنە: عەبدوڵای حاجی مەحمود جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بوو، لە سەرەتای مانگی رابردووەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی حزبەکە و هاوکات برای تێکچوون و گەیشت بەوەی هێزیان لە دژی یەکتر جووڵاند.

سەرەتای کێشەکانی نێوان ئەو دوو بەرپرسەی پارتی سۆسیال لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە سەرۆکی یانەی وەرزشیی بەختیاری گۆڕدرا، دواتریش لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا بەرپرسی کاروباری پێشمەرگە گۆڕدرا هێندەی دیکە دۆخەکە بەرەو خراپی رۆیشت و ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ناوخۆیی ژمارەیەک لە ئۆرگانەکانی حزبەکە بە دوورخستنەوەی عەبدوڵای حاجی مەحمود کۆتایی هات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×