عەبدوڵای حاجی مەحمود: جێگری سەرۆكی حزبم و ئەنجومەنی سەركردایەتی ناتوانێت دورم بخاتەوە
  2024-03-05       597       

پاش ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە كۆبونەوەی گوڵەخانە بڕیاری دورخستنەوەی لە ریزەكانی حزبەكە دا، عەبدوڵای حاجی مەحمود بڕیارەكە رەتدەكاتەوەو دەڵێت، من جێگری سەرۆكی حزبەكەم و ئەنجومەنی سەركردایەتی دەسەڵاتی دورخستنەوەی جێگری سەرۆكی نییە.

ئاوێنە: عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود، ئەمڕۆ سێشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "جێگری سەرۆکی حیزبم و ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەسەڵاتی دورخستنەوەی جێگری سەرۆکی نییە، ئەو کۆبونەوەیەی ئەمڕۆش ئەنجامدراوە کۆبونەوەی بەرفراوانە و لە کۆبونەوەی بەرفراواندا ناتوانرێت بڕیار بدرێت لەسەر دورخستنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یان سەرۆک و جێگری سەرۆكی حزب.

وتیشی: ئەو وەک جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەسەڵاتی هەیە تا کۆنگرەی ئاسایی دەبەسترێت و بڕیاری لابردنی لە پۆستەکەی دەدرێت، چونکە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیی حزب، تەنها لە کاتی بەستنی کۆنگرەی ئاساییدا دەتوانرێت بڕیاری دورخستنەوەی سەرۆک یان جێگری سەرۆک بدرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له‌ گوڵه‌خانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ بڕیاردرا به‌ دور خستنه‌وه‌ی عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود، له‌ ریزه‌كانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵك و ماڵه‌ی هی حزبه‌كه‌یه‌ له‌لایه‌تی.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×