وەزیری نەوتی عێراق: گفتوگۆكانمان لەگەڵ هەرێم لەبارەی رەشنوسی یاسای نەوت و غاز راگیراون
  2024-03-05       381       

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی هەندێك روداوەوە، گفتوگۆكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەبارەی ئامادەكردنی رەشنوسی پڕۆژە یاسای نەوت و غاز راگیراون.

ئاوێنە: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی رافیدەین لەبارەی رەشنوسی یاسای نەوت و غاز رایگەیاند، ئەو بابەتە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە زیاتر لە كۆبونەوەیەكدا تاوتوێ كراوە بە ئامانجی ئامادەكردنی رەشنوسی یاساكە.

وتیشی، زۆرێك لە بڕگەكانی رەشنوسی یاسای نەوت و غاز لەو كۆبونەوانەدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەسەر كراوە، بەڵام بەهۆی هەندێك روداوەوە، گفتوگۆكان راگیراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×