دەزگای هەواڵگریی توركیا ناسراو به (میت) رایگهیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکیدا لە سنوری شاری سلێمانی بهرپرسێكی پارتی كرێكارانی كوردستانیان بهناوی (هوسنو کومێک) لەچالاکی خستوه.
ئاژانسی ههواڵی ئهنادۆڵی توركیا وێنهی ئهو ئهندامهی پهكهكهی بڵاوكردوهتهوهو رایگهیاندوه (هوسنو کومێک) دوو ناوی نهێنیی هەبووە "شەوگەر ئازاد" و "ئاراس" و ماوەیەک وەک پۆستەبەر و پاسەوانی جەمیک بایک و دوران کاڵکان، سهركردهكانی پهكهكه کاری کردووەو دهزگای میت-یش بۆی دهركهوتوه كه ناوبراو لە شاری سلێمانییە.
دهزگای میت رایگهیاندوه كه رایگهیاندوه "(هوسنو کومێک) کە لە ناو پێکهاتەی هەواڵگریی پەکەکەدا كاری كردوهو لە سلێمانی و کەلار مەشق و ڕاهێنانی بە پشتیوانانی ڕێکخراوەکە کردووەو ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی بەدەستیهێناوە گەیاندوویەتی به بەرپرسانی باڵای ڕێکخراوەکە و خەڵکی ناوچەکەی لە دژی تورکیا هانداوە."
دهشڵێت: لە پاش دیاریکردنی شوێنی مانەوەی کومێک، لە ئۆپەراسیۆنێکی خاڵدا لە سلێمانی ناوبراوی لەچالاکی خستوهو میت دهڵێت: ناوبراو "یەکێک بوو لە بەناو بەرپرسانی ڕێکخراوەکە لە سلێمانی|کەلار."
بهپێی زانیاریهكانی میتی توركیا، "کومێک کە لە ساڵی ١٩٩٩دا پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی پەکەکە، لە ساڵانی نێوان ٢٠٠٢-٢٠٠٣ بەرپرسی ڕاگەیاندنی دوران کاڵکان بووە، کومێک بە یەکێک لە ئەندامە متمانەپێکراوەکانی جەمیل بایک ناسراوەو لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیستهنبوڵەوە بە تاوانی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار" داواکراوه."