سه‌ركردایه‌تیه‌كى یه‌كێتى: قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستان بەغدایە
  2024-03-06       704       

سه‌ركردایه‌تیه‌كى یه‌كێتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان به‌باشى خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌كردوه‌، ده‌شڵێت:"هیچ دەرچەیەکی دیکەمان نییە جگە لەبەغدا، قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانیش بەغدایە".

ئاوێنە: لوقمان وەردی ئەندامی سەرکردایەتیی‌و بەرپرسی مەڵبەندی ڕانیەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگه‌یاند، "لەم هەڵبژاردنەدا یەکێتی خۆی زۆرباش ئامادەکردوەو ژمارەی کورسییەکانی زیاد دەکات، ئومێدی زۆرمان هەیە ئەم هەڵبژاردنە نەخشەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بگۆڕێت".

 سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتى باسی له‌وه‌شكردوه‌، "خەڵکی هەرێمی کوردستان توشی تەنگژەیەکی قوڵی ئابوریی بون، ئابوریی سەربەخۆو هەناردەکردنی نەوتمان تاقیکردەوەو تێیدا سەرنەکەوتین، بۆیە هیچ دەرچەیەکی دیکەمان نییە جگە لەبەغدا، قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانیش بەغدایەو وەرگرتنی موچە لەعێراق هیچ لەپایەکانی حوکمڕانی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان کەمناکاتەوە".

سه‌باره‌ت به‌كورسیی كۆتاكان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان، لوقمان وەردی جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئێمە لەسکاڵاکەماندا تێبینیمان لەسەر شێوازی نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان لەپەرلەمانی کوردستان هەبوو، ئەگینا پێکهاتەکان بەهاوڵاتیی ڕەسەنی هەرێمی کوردستان دەزانین‌و یەک لەشانازییەکانی حوکمڕانیی ئێمە ئەوەیە کە پێکهاتەکان بەشدارییان لەپرۆسەی سیاسیدا هەیە".

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×