ئەمڕۆ چوارشەممە، لە باخی گشتی سلێمانی، نوێنەرانی دوکاندارەکانی ناوبازاڕی سلێمانی بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی گردبوونەوە.
دوکاندارهكان رایانگەیاند، بە بڕیاری دادگا کرێی سەر دوکاندارەکان زیادکراوە، کە پێچەوانەی بڕیارێکی پەرلەمانی کوردستانە و دەڵێت خاوەن دوکان دەتوانێت تا 20٪ کرێ زیاد بکات، بەڵام ئێستا بەو بڕیارە زیادکردنی کرێ لە هەندێک حاڵەتدا گەیشتووەتە 100٪.
دهشڵێن: بەشێک لە خاوەن موڵکەکان بەبیانووی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکەیان کرێچییەکانیان دەرکردووە، بەبێ ئەوەی وادەیەک دیاری بکەن بۆ رادەستکردنەوەی دوکانەکان.
بهوتنهی دوكاندارهكان، بڕیارەکە بارگرانی زۆری بۆ دروستکردون و ناتوانن بەو شێوەیە بژێوی ژیانیان دابین بکەن.