هۆشیار عومەر عەلی، رێکخەری ژوری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌کانی گۆڕان له پەیپەرێكدا باسی روداو و به‌سه‌رهاته‌كانی ناو ژوره داخراوه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، پێش هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018، نێچیرڤان بارزانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك هاته ماڵی نه‌وشیروان مسته‌فا و له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كه‌دا به عومه‌ر سه‌ید عه‌لی وت، "وه‌رن با بۆ 10 ساڵ هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ین، سه‌قامگیری دروستبكه‌ین، هه‌ڵبژاردن هه‌ر پێویست نییه، هه‌ندێك له براده‌ران ئه‌م قسه‌یه‌یان پێخۆش بو".
هۆشیار عومەر عەلی كه ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیپەرێكدا باس لە بارودۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و رایگه‌یاند، "رۆژی 8ی 9ی 2018 شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ندامێتی ئازاد به‌رواری، هۆشیار زێباری، عارف ته‌یفور، مه‌حمود محه‌مه‌د، دڵشاد شه‌هاب و عه‌لی حسێن سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته‌یان كرد، شاندی گۆڕان كه پێكهاتبون له عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، شۆڕش حاجی، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ئاوات شێخ جه‌ناب، مسته‌فا سه‌ید قادر، ئاراس وه‌لی و به‌نده پێشوازیمان لێ‌كردن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بو به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه 30ی 9ی 2018 به‌ڕێوه‌چو، "پێش گه‌یشتنی شاندی پارتی دانیشتبوین و گفتوگۆمان ده‌كرد، راشكاو به به‌ڕێز عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و براده‌رانی دیكه‌م وت، كه پارتی هه‌ڵبژاردن دواناخات، مه‌سعود بارزانی وتویه‌تی، ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چی باس ده‌كه‌ن بیكه‌ن، له كۆنفرانسی رۆژنامه‌نوسانی وه‌ك گۆڕان مه‌ڵێن با هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت".
دواكه‌وت، دواتر باسی كۆبونه‌وه‌یه‌كی خۆیان و یه‌كێتی كرد كه به سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی (سه‌رۆكی شاندی یه‌كێتی) كرابو، رێكه‌وتبون هه‌ندێك قسه هه‌یه بۆ راگه‌یاندن نه‌یكه‌ن، عارف ته‌یفور له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتی كه چوینه ده‌ره‌وه كاك عومه‌ر قسه‌كانی كرد، كاتێك لێم‌پرسی بۆ قسه‌كانت كرد؟ وتی كاك عومه‌ر له وه‌ڵامی وتی ئاخر ئه‌مزانی ئه‌گه‌ر من نه‌یكه‌م تۆی ده‌یكه‌یت، بۆیه پێشت كه‌وتم، بو به پێكه‌نین".
په‌یوه‌ست به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی و گۆڕان، پێش هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2018، نوسیویه‌تی، "یه‌كه‌م بابه‌ت كه عومه‌ر سه‌ید عه‌لی باسی كرد پاره بو، وتی هه‌ڵبژاردن با نه‌كرێت و ئێمه پاره‌مان نییه، ئێوه ئه‌م هه‌مو پاره‌یه له كوێ ده‌هێنن، ئه‌م هه‌مو كه‌ناڵه‌تان هه‌یه، ئازاد به‌رواری (ئه‌ندامی شاندی پارتی)ش وتی ئێمه پاره‌تان ده‌ده‌ینێ".
هۆشیار عومەر عەلی ده‌گێڕێته‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا "عومه‌ر سه‌ید عه‌لی گوێی به قسه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه نه‌دا و چه‌ندین جار داوایكرد هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 30ی 9ی 2018 ئه‌نجامنه‌درێت و دوابخرێت".
په‌یوه‌ست به وه‌ڵامی شاندی پارتی، نوسیویه‌تی، "نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێنیدا له‌گه‌ڵ كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه بۆ دواخستن، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دیاربو ئه‌وان خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه و پێنه‌ده‌چو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوای بخه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "شانده‌كه‌ی پارتی بۆ خوانی نیوه‌ڕۆ مانه‌وه، چه‌ندین پرسی جۆراوجۆر گفتوگۆكران، بۆ چاخواردنه‌وه رۆیشتینه ژوری ته‌نیشت، سه‌ره‌تا به‌نده له خواره‌وه‌ی ژوره‌كه دانیشتبوم، چومه كورسی ته‌نیشت عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، نێچیرڤان بارزانی له قسه‌كانیدا وتی وه‌رن با بۆ 10 ساڵ هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ین، سه‌قامگیری دروستبكه‌ین، هه‌ڵبژاردن هه‌ر پێویست نییه، هه‌ندێك له براده‌ران ئه‌م قسه‌یه‌یان پێخۆش بو، چونكه ئه‌وكات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 24 كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بو، به‌ڵام دواتر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكرد و هه‌ڵبژاردن دوانه‌خرا".
گۆڕان به‌ڵێنی به ده‌نگده‌رانی داب‌و ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا گۆڕانكاری نه‌كرێت و داواكاریه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا له كابینه‌كه ده‌كشێته‌وه، به‌ڵام دواتر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ ساڵێك درێژكرده‌وه و هه‌ر نه‌كشایه‌وه، تائێستاش له كابینه‌كه‌دایه.
بۆ خوێندنەوەی دەقی ڕاپۆرتەکەی ھۆشیار عومەر کلیک بکە