وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ موچەی لیواكانی پیادە دابەشدەكرێت
  2024-03-06       191       

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، سبەی پێنجشەممە، موچەی مانگی شوباتی لیواكانی پیادەی وەزارەتەكەیان دابەشدەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی،"دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجەو بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردونەتەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەی پێنجشەممە 7ی ئازاری 2024، موچەی مانگی شوباتی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×